30 تووشبووى كۆرۆنا له كه‌ركوك له خوانێكدا تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون

خوانێكى جه‌ژن | فۆتۆ: Sound Vision
SNN – عیماد جه‌باری
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه ده‌ركه‌وت 35 هاووڵاتی له كه‌ركوك تووشبوون، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیش هۆكاری تووشبوونی زۆربه‌یان بۆ به‌شداریكردن له خوانێكدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
دكتۆر زیاد خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستيی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت به (SNN)ی راگه‌یاند: “ئه‌و 35 حاڵه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ركوك تۆماركران 30 تووشبوویان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و به‌هۆی به‌شداریكردن له داواتێكدا بۆ نانخواردن له رۆژانی جه‌ژن تووشبوون”.
وتیشی: “ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كۆمه‌ڵگه‌ی دۆمیزی باشووری كه‌ركوك كه‌ره‌نتینه كرابوون”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستيی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “تووشبووه‌كان خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كانی ( رێگای به‌غدا، گۆڕپانی ئاهه‌نگه‌كان، دۆمیز، غه‌رناته، عه‌سكه‌ری، شۆرجه و ناحیه‌ی عه‌باسی )”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد : “ئێمه به‌رده‌وام هۆشدارمانداوه له گردبوونه‌وه و رێكخستنی بۆنه و پرسه و ئاهه‌نگ و داواتی نانخواردن، چونكه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنان”.
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه له كه‌ركوك 121 هاووڵاتی تووشبوون، له ئێستادا 48 تووشبوو له سه‌نته‌ری تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كۆرۆنان، سێ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 70یش دوای چاكبوونه‌وه نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



