زیاتر لە 3 هەزار دۆنم دەغڵ و دانی جوتیارانی ناحیەی خدران سووتا

بهشێك لهو گهنمهى كه سووتاوه
SNN – محەمەد مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سنووری ناحیەی خدرانی قەزای دووکان زیاتر لە 3 هەزار دۆنم دەغڵ و دانی جوتیاران سووتا.
ساڵح محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی خدران بە (SNN)ی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە سنووری ناحیەی خدران کەوتەوە و زیاتر لە 3 هەزار دۆنم دەغڵ و دانی جووتیارانی سنووری ناحیەکەی سووتاوە و لە ئێستاشدا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت”.
وتیشی: “تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیاره و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە، هاوکات ئاگرەکە زیانێکی زۆری مادی بە جوتیارانی سنووری ناحیەکە گەیاندووە”.
بەڕێوبەری ناحیەی خدران باسی لەوەشکرد: “بەهۆی گەورەی ئاگرەکە هەریەکە لە بەرگریی شارستانی سلێمانی بە هێلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بەشدارييان له کۆنتڕۆڵکردنیدا کردووە”.
هاوكات ههر ئهمڕۆ لەپێناو هاوکاریکردنی جووتیارانی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە ، نرخی کرێی هەباشە و قەپانی باری جوتیارانی کەمکردەوە.
ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە (SNN)ی راگەیاند: “بە لەبەرچاوگرتنی خراپی باری دارایی جوتیاران و دابەزینی نرخی گەنم بەراورد بە ساڵانی رابردوو، دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ جووتیاران و عەلافەکانی سنوورەکە، چەند بڕیارێکمان دەرکردووە کە سەرجەم جوتیارانی ئیدارەی ڕاپەڕین دەتوانن سوودمەندی ئەو بڕیارانە بن”.
وتیشی “بڕیار دراوە بە کەمکردنەوەی نرخی پاککردنەوەی گەنم و دانەوێڵە لە (هەباشە) لەبری 15 هەزار دینارەوە بۆ بڕی 12 هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر تەنێک، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەباشەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی راپەڕین نرخەکە بۆ هەر تەنێک دوو هێندەی ئەو نرخەیە کە ئەوان بڕیاریان لەسەر داوە”.
بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا باسی لەوەشکرد: “هەر بۆ هاوکاری جوتیارن بڕیاردراوه کە نرخی (تێلیس یاخود گوێنی ) و کرێی کرێکارەکانیش دەکەوێتە ئەستۆی خاوەن هەباشەکە و جوتیارەکە ئەو بڕە پارەیە نادات”.
ئەزوەر جەعفەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “بڕیار دراوە کرێی کێشکردن بۆ هەموو بارهەڵگرێک لەسەرجەم قەپانەکانی ناحیەی حاجیاوا لە 3 هەزار دینارەوە بکرێت بە 2 هەزار دینار”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



