
فؤتۆ/ عەلى حەمە سەعید
SNN- عەلی حەمە سەعید
لە كاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجەشەممەوە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە مەرزی باشماخەوە دەستپێكردوەتەوە، هەر ئەمڕۆش ڕێكارە تەندروستییەکانی مەرزەکە دیاریدەکرێن.
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە بڕیاردرا كە بۆماوەی 72 كاتژمێر هەموو جۆرە جموجوڵێك لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕابگیرێت، ئەمڕۆ دوای كۆتایی هاتنی ئەو وادەیە لە كاتژمێر شەشی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 4ی حوزەیران یەكەم ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری ئێرانی هاتە هەرێمی كوردستان و جموجوڵی بازرگانی دەستپێكردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی مەرزی باشماخ لە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە ئێران کۆدەبنەوە، چەندین بابەتی پەیوەست بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان لە مەرزی باشماخ تاوتوێ دەكەین، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یەكێك دەبێت لەو كەسانەی كە لەگەڵماندا دەبێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بۆیە ئەو تیمە تەندروستییەی كە پێشتر لە مەرزی باشماخ بوون و شوێنی كارەكەیان جێهێشتبوو لە ئەمڕۆوە دەگەڕێنەوە سەركارەكانیان و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێن و دەستبەكارەكانیان دەكەنەوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



