
وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 51ساڵی تووشبوو بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەو کەسە ناوی (ئازاد حەمەعەلی) بووە و تەمەنی 51 ساڵ بووە، باوکی سێ مناڵە، نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵ بووە، لە 18ی ئایارەوە داخڵی نەخۆشخانە کراوە.
کۆچکردوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی تەنگەنەفەسی و هەوکردنی سییەکانی بووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەخۆشخانەی سەرچنار گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشان کرد.
بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا 15 کەس بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لە کۆی 849 تووشبوو کە تا ئێستا تۆمارکرابن، هاوکات 434 کەسیش لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە.



More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



