
وێنە: موسلیم فەخری/ هەولێر
SNN
پارێزگاری هەولێر ئاشكرایدەكات: لەهەفتەی داهاتوودا دووبارە دەست دەكرێتەوە بە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەكان و زێدەڕۆكانی سەر تۆڕی كارەبا، دەشڵێت “هەركەس سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە”.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە SNNى راگەیاند: “سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەكەنەوە بە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەكانی سەر تۆڕی كارەبا بەتایبەت هاوبەشانی بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵ و ئەو ماڵانەی كە پێشتر كارەبایان بە سەرپێچی راكێشاوە”.
وتیشی: “ئەوانەی سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕی كارەبا هەرچی زووە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەبەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رفێکاری یاسایی دەكرێنەوە”.
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو: “لە چەند مانگی رابردوو هەڵمەتێكیان بۆ سەر ئەو شوێن و ماڵە بەرپرسانە ئەنجامدا كە كارەبایان بە شێوەی نایاسایی راكێشابوو ئەمە وایكرد كارەبایەكی زۆر بگەڕێتەوە سەر تۆڕی نیشتمانی و جارێكی تر بە شێوەی یەكسان بدرێتەوە خەڵك لە هەڵمەتی ئەم جارەشدا بەشێكی زۆر كارەبای سەرپێچی دەبڕن و سزای ئەوانەش دەدەن كە پابەند نابن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



