
کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناحیەی خورماڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە تۆماركرا كە پیاوێكی تەمەن 57 ساڵە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە دەستی SNN كەوتووە، لە دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هاوڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە و ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت كە ئەو نەخۆشە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
ئەو هاوڵاتییە كە ناوەكەی لای SNN پارێزراوە، لە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی 57 ساڵە و خاوەن دوو هاوسەرە و دانیشتووی ناحیەی خورماڵە، لە دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین پشتڕاستبووەتەوە کە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، لە ئێستادا ئەو نەخۆشە لە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت و هاوكات خێزانەكەشی خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، ئەمە یەكەم حاڵەتی تۆماركردنی ڤایرۆسكەیە لە ناحییەی خورماڵ تۆمار بكرێت و تا ئێستاش لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 25 كەس توشبوون و 22 كەسیان چاكبوونەتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



