
SNN
بەرپرسانی ئەمریکا بەشێک لە داواکارییەکانی ئەو خۆپیشاندانانەیان دایەوە، کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دژ بە جیاکاری رەگەزی لە سەرتاسەری ئەمریکا بەڕێوەچوون.
لە وەڵامی داوای خۆپیشاندەراندا، هەموو ئەو پۆلیسانەی کە دەستیان لە کوشتنی جۆرج فلۆید، پیاوێکی رەشپێستدا هەبووە و پێشتر لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، سزاکانیان قورستر کرا و رووبەڕووی تۆمەتی کوشتنی بێ مەبەست کرانەوە.
سێ ئەفسەری پۆلیسی دیکە کە لە شوێنی رووداوی کوشتنی ئەو پیاوەدا لەوێ بوون، تۆمەتبارن بە هاوکاریکردنی بکوژی فلۆید.
ماوەی هەشت رۆژە خۆپیشاندان دژی جیاکاری رەگەزی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندانەکان لە بەشێک لە ناوچەکان پشێوی تێکەوتووە و خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی پۆلیس و لە چەند شارێک چەندین رووداوی تاڵانکاری لە دوکان و شوێنکارەکان روویداوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



