بەشێک لە چین و توێژەکانی شارەزوور خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

0
1333

SNN-عەلی حەمەسەعید

ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژەکانی قەزای شارەزوور دژی خراپی خزمەتگوزاری و دابەشنەکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران لە ناحیەی (وارماوە)وە بە رێپێوان بەرەو رێگای سەرەکی نێوان دەربەندیخان و سلێمانی بەرێکەوتوون و چەندین دروشمیان بەرزکردەوە کە گوزارشتبوو لە خراپی ژیان و گوزەرانیان.

هەرێم ئەحمەد، یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە SNNی راگەیاند: “داواکاریین مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت و نیگەرانین لە دواکەوتنی مووچە کە کاریگەری لەسەر ژیانمان دروستکردووە، یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانمان باشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکەیە”.

لە ماوەی رابردوودا بەشێک لە هاووڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان نیگەرانیان لەبارەی خراپی بار و گوزەرانیان نیشاندا، بەتایبەت لە ماوەی رابردوودا کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بووەتەهۆی راگرتنی کار و کاسبی هاووڵاتیان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this