
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى جهلهولاى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش ده‌سترێژى گوله‌یان له باوكێك و سێ كوڕ كرد و سێ براكه ده‌ستبه‌جێ كوژران و باوكه‌كه‌ش دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ویش گیانى له ده‌ستدا.
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا به snnى راگه‌یاند؛ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2020 له گوندى ئیسلامى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولا كاتێك باوكێك له گه‌ڵ سێ كوڕیدا سه‌ردانى باخ و كێڵگه كشتوكاڵییهكهیان كردووه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه دراونه‌ته به‌ر دەستڕێژی گولە.
وتیشى، هه‌ر سێ براكه كه دوانیان مامۆستان ده‌ستبه‌جێ كوژراون و باوكه‌كه‌ش دواى برینداربوونى به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه.
خه‌لیل خوداداد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سه‌رچه‌مى سیروان له سنوورى ناوچه‌ى شێخ باوه بووه‌ته مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش و رێگه ناده‌ن جوتیاران لێیان نزیكببنه‌وه، چه‌ندین خاوه‌ن زه‌وى و باخ له‌و ناوچه‌یه ناتوانن بچنەوە سەر کێڵگەکانیان
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆش له كاتێكدا ئه‌م باوك و سێ برایه چوون بۆ باخه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه داوایان لێكراوه نه‌ڕۆن چونكه مه‌ترسى هه‌یه و چه‌كدارانى داعش ره‌نگه زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ڕۆیشتوون له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به سنوورى زه‌وییه‌كانیان ته‌قه‌یان لێكراوه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



