ناوی کانیدانی وەزارەتە بەتاڵەکان گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ ناوی کاندیدی ئەو حەوت وەزارەتەی عێراق کە وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە شەممە دەنگیان لەسەر بدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN،فوئاد حسێن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، حاکم سالار بۆ پۆستی وەزیری داد، ئیحسان عەبدلجەبار بۆ پۆستی وەزیری نەوت کاندیدکراون.
هاوکات حەسەن کازم بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری، محەمەد کەریم بۆ پۆستی وەزیری کشتوکاڵ، عەلا جبوری بۆ پۆستی وەزیری بازرگانی و ئیڤان فائق بۆ پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران کاندیدکراون.
مستەفا کازمی رۆژی حەوتی ئایار، ٢٠ لە کاندیدەکانی بۆ وەزارەتەکان خستە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران و متمانەی وەرگرت و لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو.
بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ژمارەیەک لە کاندیدەکان، کاندیدی پێنج وەزارەت لەوانەش بازرگانی، کشتوکاڵ، رۆشنبیری، کۆچ و داد نەیانتوانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست بهێنن، هەروەها هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت دەنگدان لەسەریان دواخرا.
لەئێستادا کابینەکەی کازمی کە لە ٢٢ وەزارەت پێکهاتووە، تەنها خاوەن ١٥ وەزیرە و پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکان لەلایەن وەزیرەکانی دیکەوە بەڕێوەدبرێن و کازمی وەزارەتی دەرەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



