
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: IFP
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حكومه‌تى ئێران به‌ندكراوى ئه‌مریكى مایكڵ وایتى پاش زياتر له ساڵێك مانه‌وه له زیندان ئازاد كرد، سه‌رۆكى ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: سوپاسى ئێران ده‌كه‌ین ئه‌مه نیشانى ده‌دات كه ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن هه‌یه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسى هه‌واڵى (CNN)ى ئه‌مریكى له‌سه‌ر زارى جوانا وایت، دایكى مایكڵ وایت، به‌ندكراوى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه، ئه‌و به‌ندكراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه ئازادكراوه و وتى: “پاش 683 رۆژ ئه‌و خه‌وه ناخۆشه كۆتایی هات”.
مایكڵ وایت، ته‌مه‌نى 48 ساڵه و ئه‌فسه‌رى هێزى ده‌ریایی ئه‌مریكایه، له كۆتایی ساڵى 2018 سه‌ردانى كچه هاوڕێكه‌ى كردووه له تاران، له‌وێ له‌لایه‌ن حومه‌تى ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كراوه له شارى مه‌شهه‌د، دواتر له‌لایه‌ن دادگاى ئێرانه‌وه به تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى و سوكایه‌تیكردن به عه‌لى خامنه‌ى، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران 13 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له‌دواى ئازادكردنى وایت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له‌و باره‌یه‌وه نووسى “به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ مایكڵ وایت كرد، ئێستا له زیورخه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مریكى ده‌كه‌وێت و به‌مزووانه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه”.
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “له‌وه‌ته‌ى من ده‌سه‌ڵاتم گرتووه‌ته ده‌ست زیاتر له 40 به‌ندكراوى ئه‌مریكامان ئازادكردووه، سوپاس بۆ ئێران ئه‌مه نیشانى ده‌دات كه رێككه‌وتن ئه‌گه‌رى هه‌یه”.
رزگاركردنى وایت به‌شێكبوو له‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى ئه‌مریكا و ئێران كرا، له به‌رامبه‌ر ئازادكردنى وایت ئه‌مریكا مه‌جید تاهیرى، ئه‌و پزیشكه ئه‌مریكییه ئێرانییه‌ى ئازادكرد كه سزاكانى ئه‌مریكاى بۆ سه‌ر ئێران پێشێلكردبوو.
هاوكات ئازادكردنى وایت ته‌نیا رۆژێك پاش دیپۆرتكردنه‌وه‌ى سیروس ئه‌سغه‌رى، زاناى ئێرانى دێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه كه “دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ئه‌سغه‌رى بهشێكبووبێت له پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕكردنى وایت له‌گه‌ڵ تاهیرى”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



