
SNN
دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکران و تۆمەتباردەکرێن بەوەی ئەندامی پەکەکە بن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی داواكارى گشتيى ئامەد، فەرمانى دەستگيركردنى بۆ هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە لەيلا گوڤەن و موسا فاريسئۆغڵو كە پارێزبەندييان لەسەر هەڵگیراوە، دەركرد، فاريسئۆغڵو لە سەر رێگەى ئامەد-رەحا لەلايەن بازگەيەكى پۆليسەوە دەستگيركرا، هەروەها لەيلا گوڤەن لە ماڵى خۆى لە دياربەكر دەستگيركرا.
پەرلەمانتارى هەدەپەی ئامەد فاريسئۆغڵو، لەو داوايەى كە لە دادگايى دووەمى سزا قورسەكانى شاری ئامەد بەڕێوەدەچوو بە تۆمەتى ئەندامبوون لە پەکەکە، کە حکومەتی تورکیا بە “رێكخراوى تيرۆريستيى چەكداریى ناویدەبات” بە نۆ ساڵ زيندانى سزا درابوو. پەرلەمانتارى هەدەپەى هەكارى لەیلا گوڤەنيش، لە هەمان دادگا و بە هەمان تاوان سزاى شەش ساڵ و سێ مانگ زيندانى بۆ دەرچووبوو.
ئەنجوومەنى گشتيى پەرلەمانى توركيا، یاداشتی سەرۆكايەتى كۆمارى توركياى سەبارەت بە جێگیربوونى سزاكانى سەر هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە گوڤەن و فاريسئۆغڵو خوێندەوە.
بە گوێرەى دەستوورى توركيا، پاش خوێندنەوەى یاداشتەکان لە ئەنجوومەنى گشتى ئەوە مافى پەرلەمانتارێتى لە گوڤەن و فاريسئۆغڵو دەسێندرێتەوە.
تا ئێستا دەیان هەزار ئەندام و لایەنگری هەدەپە لە تورکیا دەستگیرکراون و زۆرینەشیان تۆمەتباردەکرێن بەوەی کە ئەندامی پەکەکە بن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


