
SNN-سیروان حەسەن
دانیشتوانی ناوچەیەکی نێوان کەلار و جەلەولا دژی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکەیان خۆپیشاندانیان کرد و رێگای سەرەکی نێوان کەلار بۆ جەلەولا کە هاوکات ڕێگای کەلار بۆ بەغدایە داخراوە.
شەماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە SNNی راگەیاند؛ کەمێک لەمەوبەر دانیشتوانی ناوچەی شێخ باوە و گوندی ئیسلاح کە یەکێکە لە گوندە گەورەکانی ناوچەکە دژی خراپی بارودۆخی ئەمنی و هەبوونی داعش لە ناوچەکەدا، خۆپیشاندانیان کردووە و رێگای سەرەکی نێوان کەلار بۆ جەلەولا کە هاوکات رێگای بەغدایشە داخراوە و هاتووچۆیان راگرتووە.
وتیشی، خۆپیشاندانی ئەو ناوچەیە دوای ئەوەدێت کە دوێنێ لەگوندی ئیسلاح لە لایەن چەکدارانی داعشەوە باوک و سێ برا کوژران.
شەماڵ عەبدوڵرەحمان ڕاشیگەیاند، لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێ بەیانی ئەمڕۆ هێزی سووپای عێراق چوونە ئەو ناوچەیەکەی باوک و کوڕەکانی تێدا کوژران.
بەپێی بەدواداچوونەکانی SNN دانیشتوانی شێخ باوە لە خۆپیشاندانەکەیان داوای چاڕەسەری ئەو بارودۆخە دەکەن کە داعش بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەریان و تەنانەت بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی داگیرکردوە رێگەیان نادات هاتووچۆی باخ و ڕەز و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان بکەن.
ئەم خۆپیشاندانە لەکاتێکدایە داعش هێرشەکانی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان زیادکردووە، بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، هەر دوێنێش له ناحیهى جهلهولاى سهر به قهزاى خانهقین چهكدارانى داعش دهسترێژى گولهیان له باوكێك و سێ كوڕ كرد کە بەنیازبوون بگەڕێنەوە سەر کێڵگەکانیان و لە ئەنجامدا سەرجەمیان کوژران.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



