
SNN
بەرپرسی پێشووی هەواڵگری بەریتانیا رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن زانایانی چینەوە دروستکراوە و بە هەڵە لە تاقیگەیەکی شاری وهانی چینەوە بڵاوبووەتەوە.
ریچارد دێرلۆڤ، بەرپرسی پێشووی هەواڵگری بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی وتوویەتی، “زانیاری زۆر وردی زانستی هەن کە دەستنیشانی دەکەن ڤایرۆسی کۆرۆنا سروشتی نییە، بەڵکو لەلایەن زانایانی چینییەوە پەرەیپێدراوە و گومان دەکرێت بە هەڵە بڵاویانکردبێتەوە.”
راشیگەیاندووە، دەبێت وڵاتان دووبارە بیر لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتی چیندا بکەنەوە و پێویستە ئەو وڵاتەش قەرەبووی وڵاتانی دیکەی جیهان بکاتەوە.
ئەم وتانەی دێرلۆڤ پشتیوانیکردنە لە وتەکانی پێشتری سەرۆک و بەرپرسانی ئەمریکا کە باسیان لە بڵاوکردنەوەی بێ مەبەستی ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی شاری ووهان کردبوو، هاوکات بەرپرسانی چینی تا ئێستا هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە.
ڤایرۆسەکە سەدان وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و تا ئێستا نزیکەی حەوت ملیۆن کەسی لە جیهاندا تووشی بوون، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



