
کۆرۆنا
SNN
بیڵ گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، لەوباوەڕەدایە لە کۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو پێکوتەیەک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان.
بیل گەیتس دامەزرێنەری كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت) کە یەکێکە لەو کەسانەی زۆرترین هاوکاری بۆ بواری پزیشکی تەرخانکردووە، لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی سكای نیوزی عەرەبی ئاماژەی بەوەکردووە: ” بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژ بە کۆرۆنا پێدەچێت تێچووەکەی لەنێوان (10 بۆ 20 ملیار) دۆلاردا بێت”.
وتوشیەتی: “پێویستە پێکوتەکە بۆ هەموو كەسێك فەراهەم بكرێت كە پێویستی پێیەتی، نابێت بەهۆی هەژارییەوە هیچ مرۆڤێك لەو پێکوتەیە بێبەش بكرێت”.
باسی لەوەشکردووە: “پێویستە تاقیگە لە وڵاتانی جیاوازی جیهان دروست بكرێت لەپێناو بەرهەمهێنانی پێکوتەی كۆرۆنا و ئەو تاقیگانە فەراهەم بكرێن بۆ ئەوانەی لە كەرتی تەندروستی ئەو وڵاتانەدا كاردەكەن كە پەتاكەیان تێدا بڵاوبوەتەوە”.
ڤایرۆسەکە سەدان وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و تا ئێستا نزیکەی حەوت ملیۆن کەسی لە جیهاندا تووشی بوون، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



