پێنج پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ووڵاتانى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن

یاریزانانی شەترەنج
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
بۆیه‌كه‌مجار و دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عه‌ره‌ب یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتى ئۆنلاینى بۆ نزیكه‌ى 1200 یاریزانى ولاتانى عه‌ره‌ب ئه‌نجام ده‌دات.
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شدارى 1200 یاریزان ئه‌نجام ده‌درێت كه 50 یاریزانى له عێراق به‌شدارن و نزیكه‌ى 20 یاریزانیش له هه‌رێمى كوردستان به‌شدارن كه زۆرترین یاریزان له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانین و بۆ ماوه‌ى 3رۆژ ركابه‌رییه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت.
زۆزگ سه‌ڵاح یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق رایگه‌یاند:” به‌شداریكردن له هه‌موو پاڵه‌وانێتیه‌ك گرنگی تایبه‌تى خۆى بۆ یاریزان، به‌ڵام ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئۆنلاینه وه‌ك پاڵه‌وانێتى سه‌رمێز گرنگى زۆر نیه، هه‌روه‌ها ئه‌م پاڵه‌وانێتییه خێرایه گرنگی زۆر نیه وه‌ك پاڵه‌وانێتی كلاسیك كه ماوه‌كه‌ى زیاتره، هۆكارێكیتر كه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه زۆر كاریگه‌رى له ئاستى یاریزان ناكات ئه‌وه‌یه كه به‌هۆى ئه‌نجامدانى له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كاریگه‌رى له‌سه‌ر چاوى یاریزان ده‌كات و به‌شێك له یاریزانه به ناوبانگه جیهانییه‌كان هه‌ڵه‌ى زۆرییان كردووه به شێوازى ئۆنلاین”.

ئه‌حمه‌د جه‌زا یهكێكیتر له یاریزانه به‌شداربووه‌كان وتى:” به دڵنیاییه‌وه به‌شداریكردن له‌مجۆره پاڵه‌وانێتیانه بۆ ئێمه زۆر گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆر له پاڵه‌وانه‌كانى جیهان تێیدا به‌شدارن له هه‌مان كاتیش‌دا ئێمه بۆ پله‌كانى یه‌كه‌م ناتوانین ركابه‌رى بكه‌ین، به‌ڵكو زیاتر ئامانجمانه سودێك له ئه‌زموونى ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ى جیهان ببینین، هه‌روه‌ها سودێكیترى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ ئێمه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆمانه، چونكه ماوه‌یه‌كى زۆره به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه دابڕواین له پاڵه‌وانێتییه‌كان”.

له‌لاى خۆیه‌وه ره‌وه‌ندى حه‌مید پاڵهوانێتیكیترى یانه‌ى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌دا:” له‌راستیدا به‌شداریكردنى هه‌ر یاریزانێكى كورد ته‌نانه‌ت له پاڵه‌وانێتییه‌كانى عێراقیش بۆى گرنگه، چونكه یاریزانان به‌به‌رده‌وامى مه‌شق بكات پێویستى بهپاڵهوانێتییه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت ئاستى تا چه‌ند پێشكه‌وتووه، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی هه‌ر یاریزانێكى كورد له پاڵه‌وانێتیى عه‌ره‌بى و ئاسیایی و جیهانیش گرنگى زۆر زۆرى هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆرترین یاریزانى به‌هێز تێیدا به‌شدارن كه خاوه‌نى به‌رزترین بڕوانامه‌ى شه‌تره‌نجن له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ى ئاستمان هه‌یه و سودى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش له پاڵه‌وانێتییه‌كانى كوردستان و عێراق سودێك بۆ یاریزانانی ترمان هه‌بێت”.

ئاریان عه‌لى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو:” به‌دڵنیاییه‌وه مهشقێكى زۆر‌و نه‌بوونى پاڵه‌وانێتیى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان ده‌بێت، بۆیه به‌شداریكردن له ههرپاڵهوانێتییەك گرنگى و سودی خۆى بۆ یاریزان بۆ پێشكه‌وتنى ئاستى به تایبه‌تى له ئێستادا كه پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كان نه‌ماون و ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئۆنلاییانه جێگه‌ی پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كانیان گرتووەته‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامى مه‌شقه‌كانمان گه‌شبینى ئه‌وه‌م پێده‌دات كه ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر به ده‌ست بێنم، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنى یاریزانى خاوه‌نى گراند ماسته‌ر كه خاوه‌نى به‌رزترین بڕوانامه‌ى شه‌تره‌نجه له‌سه‌ر ئاستى جیهانى قورسایی بۆ ئێمه دروست ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا سودی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سود له ئه‌زموون و پلانه‌كانیان ببینین، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى یاریه‌كه بتوانن ئه‌و پاڵه‌وانه جیهانییانه بێننه كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ى خول و به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستمان”.

ئاكار عه‌لى یهكێتیر له‌و یاریزانانه‌ى پێشمه‌رگه كه به‌شداره له پاڵه‌وانێتیه‌كه وتى:” به دڵنیاییه‌وه هه‌ر یاریزانێك له هه‌ر كوێ بێت پێویستى به پاڵه‌وانێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى یاریزان هه‌ر مه‌شق بكات ناتوانێت ئاستى خۆى بزانێت تا چه‌ندین پێشكه‌تووه، هه‌روه‌ها نه‌بوونى پاڵه‌وانێتیش به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشییه‌و پێشتریش كه پاڵه‌وانێتیى كه‌م بووه هه‌مووى كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزان هه‌یه، بۆیه تا یاریزان به‌شدارى پاڵه‌وانێتى هه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌ك بكات زۆرترین سودی لێدهبیێنێت”.

به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتیى ئۆنلاین له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر ئاستى جیهان بۆ جێگه گرتنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كانه كه سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان وه‌ستاون، بۆیه به‌شداریكردنى هه‌ریه‌ك له (زۆزگ سه‌ڵاح، ئاكار عه‌لى، ره‌وه‌ند حه‌مید، ئه‌حمه‌د جهزاو ئاریان عه‌لى له ریزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له پاڵه‌وانێتییه‌كى ئۆنلاین له‌سه‌ر ئاستى ولاتانى عه‌ره‌ب سودى زۆرى بۆ یاریزانان هه‌یه‌و به‌رپرسانى یاریه‌كه‌ش دڵنیان كه یاریزانانى كورد ده‌توانن ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به ده‌ست بێنن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


