مینگز به‌شداری خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی له دژی كوشتنی ره‌ش پێێسته ئهمریكیهكه کرد

مینگز
SNN Sport
تیرۆن مینگز یاریزانی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌شداری كرد له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌س كه خۆپیشاندانیان كرد له شاری بێرمینگهامی ئینگلیزی وه‌كو ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له سهركوشتنی هاووڵاتی ئه‌مریكی جۆرج فلۆید ، پاش گیان له ده‌ستدانی فلۆید له 25 ئایاری رابردوو كه دوایین ره‌شت پێستی بێ چه‌كه له سه‌ر ده‌ستی پۆلیسی ئه‌مریكی ده‌كوژرێت.
ناڕهزایەتییهكان له هه‌موو جیهان بڵاوبووەوە ، بزوتنه‌وه‌ی ” ژیانی خه‌ڵكانی ڕه‌ش پێست پاڵشپتێكی گەوره‌ی زیاتری بەدهستهێناوه له پاش رووداوه‌كه له‌گه‌ڵ بوونی خۆپێشاندانه‌كان له له‌نده‌ن و لیڤه‌رپوڵ و له شاره‌كانی بەریتانیا ، زیاتر له 4000 كه‌س له بێرمینگهام رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌رخستنی پاڵپشتیان .
جێ باسه مینگز یه‌كێك بووه له یاریزانانی ئینگلته‌را كه هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستی به ئامانجیان كردبوو له میانه‌ی یارییه‌ك له ده‌رەوه‌ی یاریگای خۆی له بولگاریا له ساڵی رابردوو .

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



