
دراوى عێراق
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌یه‌كى دارایی له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان پكهێنراوه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه عێراق تێیكه‌وتووه، ده‌شڵێت: “90 پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق خراونه‌ته‌ڕوو”.
فه‌یسه‌ڵ عیساوى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان پێكهاتووه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه داراییه‌كانى عێراق به سه‌رپه‌رشتى هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، كه پێویسته له‌سه‌رى ئه‌و پێشنیارانه بخاته روو كه ده‌سته‌به‌رى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هاوكارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “لیژنه‌كه تا ئێستا 90 پێشنیارى پێشكه‌شكردووه تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی، هیچ یه‌ك له پێشنیاره‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نه‌دراوه و پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بخرێته به‌رده‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مان به مه‌به‌ستى ده‌رچوون له قه‌یرانى دارایی”.
له‌باره‌ى بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه، ته‌نیا پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى كه‌مكردنه‌وه و پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌وه عیساوى باسى له‌وه‌شكرد: “به‌گوێره‌ى ئه‌و پێشنیاره‌ى كه خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مووچه‌یان ملیۆنێك دیناره به‌ڕێژه‌ى 5٪ مووچه‌كه‌یان لێى پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سانه‌شى كه مووچه‌كه‌یان ملیۆنێك و 500 هه‌زار یان زیاتر له‌وه‌یه مووچه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ى 10٪ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت”.
له‌باره‌ى كاره‌كانى تر‌ى لیژنه‌كه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لیژنه‌كه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و باج و كاره‌با و خه‌رجییه ناپێویسته‌كان و مووچه‌ى پله‌باڵاكان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه‌مبكاته‌وه و رێكیان بخاته‌وه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



