عێراق ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ى نوێى تۆماركرد: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 1006 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون

پشكنین كردن بۆ هاووڵاتیيهك | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 1006 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، له به‌رامبه‌ردا 235 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 14 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا و ئاشكرایكرد، “له ئه‌نجامى 9642 پشكنین كه بۆ هاووڵاتییان كراوه 1006 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 528 حاڵه‌ت له به‌غدا، 21 حاڵه‌ت له نه‌جه‌ف، 96 حاڵه‌ت له به‌سره، 87 حاڵه‌ت له سلێمانى، 12 حاڵه‌ت له هه‌ولێر، شه‌ش حاڵه‌ت له دهۆك، 31 حاڵه‌ت له كه‌ربه‌لا، 42 حاڵه‌ت له واست، 28 حاڵه‌ت له كه‌ركوك، سێ حاڵه‌ت له دیاله، 48 حاڵه‌ت له بابل، 11 حاڵه‌ت له میسان، 24 حاڵه‌ت له دیوانیه، 50 حاڵه‌ت له زیقار، 13 حاڵه‌ت له موسه‌ننا، یه‌ك حاڵه‌ت له نه‌ینه‌وا و پێنج حاڵه‌ت له سه‌ڵاحه‌دین”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “235 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 196 كه‌س له به‌غدا، چوار كه‌س له نه‌جه‌ف، شه‌ش كه‌س له به‌سره، سێ كه‌س له هه‌ولێر، 13 كه‌س له دیاله، دوو كه‌س له بابل، شه‌ش كه‌س له میسان، یه‌ك كه‌س له دیوانیه، یه‌ك كه‌س له موسه‌ننا، سێ كه‌س له سه‌ڵاحه‌دین”.
رێژه‌ى مردن به ڤایرۆسه‌كه ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌ك كه‌میكردووه به به‌راورد به دوو رۆژى رابردوو و به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، “ئه‌مڕۆ 14 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: 10 كه‌س له به‌غدا، یه‌ك كه‌س له به‌سره، دوو كه‌س له دیاله و یه‌ك كه‌س له موسه‌ننا”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تا ئێستا 9 هه‌زار و 846 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 4 هه‌زار و 573 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 4 هه‌زار و 988 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، 63 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكیدان، 285 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


