
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به پێى بڕیارێكى حكوومه‌تى عێراق وه‌رگرتنى گه‌نمی جوتیاران بۆ ئه‌مساڵى 2020 كه‌مكراوه‌ته‌وه و به‌وشێوه‌یه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێم ناچار ده‌بێت ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش بكات و به‌مشێوه‌یه‌ش هه‌موو گه‌نمى جوتیاران وه‌رناگیرێت.
شادیه حوسێن به‌رێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند: “ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕاى ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام توانیویانه به شێوه‌ى ئۆن لاین ناوى جوتیاران تۆماربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى وه‌زاره‌تیانه‌وه ڕاده‌ستى حكوومه‌تى عێراقى بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش له سنوورى گه‌رمیان بۆ ئه‌مساڵى 2020 بەپێی (ڕووبەری زەوی، بڕشتی گەنم ) بڕشتی گەنم بۆ كێڵگە بەراوەكان بە (800) كگم/دۆنم، بۆ كێڵگە دەیمەكان بە (600) كگم/دۆنم خەملێنرا به‌شێوه‌یه‌ك بڕی خەمڵێنراوی بەرهەمی گەنم لە سنوری گەرمیان بە (163.263) تەن دیاریكرا بۆ پێنج هه‌زار و 753 جوتیار”.
وتیشى: “دواى ڕاده‌ستكردنی لیستی ناوی جوتیارەكانیان، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە رێگەی وەزارەتى كشتو‌كاڵى هه‌رێمه‌وه ڕایگەیاندووه كه بڕی خەمڵێنراومان لە (163.263) تەن كەم بكەینەوە، چونكه وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی هەرێمی كوردستانی بە (390.000) تەن بۆ ساڵی 2020 دیاریكردوه و لەو بڕەیهش گەرمیان بڕی (35.000) تەنی لێ وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقەوە”.
شادیه حوسێن باسیشى له‌وه‌كرد: “هه‌رچه‌نده له نووسراوێكیاندا بە چوار خاڵ ڕونكردنەوەیان داوە كە بەو شێوەیە نادادپەروەری زۆر لە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانمان ڕوودەدات، بەڵام وەزارەتی بازرگانی عێراق سوربوون لەسەر وەرگرتنی لیستی ناوەكان و تەنها بە بڕی بەرهەمی (35.000) تەن لە جیاتی لیستی ناوەكان بە بڕی بەرهەمی (163.263) تەن”.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان راشیگه‌یاند، “بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته و بۆ ئەوەی ناوی هیچ جووتیارێك لە لیستەكەدا لانه‌برێت، ناچار بووین بە هاوكێشەیەك ئەو لێبڕینە بە یەكسانی بەسەر جووتیارانی سنورەكەمان دابەش بكەین . بەو شێوەیە هەر جووتیارێك بەشێك لە بڕی بەرهەمی گەنمەكەی لێ وەردەگیرێت، چونكە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەموو عێراقدا لە دەسەڵاتی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی ناوەندایە.
باسیشى له‌وه‌كرد، بۆ دیاریكردنی ڕۆژی دەستپێكردنی پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیاران، چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی ناوبراو دەكەین دواى ئه‌وه‌ى نووسراویان ئاراسته‌كرا ده‌ستده‌كه‌ن به‌وه‌رگرتنى گه‌نم له سنووره‌كه‌دا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



