تەندروستی راپەڕین لە بارەی دامەرزاندنی کۆمەڵێک کارمەندی تەندروستی روونکردنەوە دەدات

نەخۆشخانەی کۆرۆنا
SNN-محەمەد مستەفا
دامەزراندنی کۆمەڵێک کارمەندی تەندروستی لە ئیدارەی راپەڕین ناڕەزایەتی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی لێدەکەوێتەوە و تەندروستی ڕاپەڕینیش روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.
تەها محەمەد بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆمەڵێک کارمەندی تەندروستی بۆ سەنتەری نەخۆشیە گوازراوەکانی ڕانیە و قەڵادزێ بە گرێبەستێکی کاتی دامەزرێنراون کە ژمارەیان 15 کارمەندە .
وتیشی: “گرێبەستی دامەزراندنی ئەو 15 کارمەندە بۆ ماوەی دوو مانگە و رێکخراوێک بودجەکەیەکی بۆ تەرخانکردوون، هاوکات شێوازی گرێبەستەکەش لەلایەن لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین سەرپەرشتیکراوە و شێوازی گرێبەستەکەش بەشێوەی فۆڕم و خاڵبەندی بووە “.
باسی لەوەشکرد: تەندروستی ڕاپەڕین رەتی دەکاتەوە شێوازی گرێبەستەکە دەستی هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی تێدا بووبێت، لە گرێبەستەکەدا ماف دراوە بەو کارمەندانەی کە بەشێوەی خۆبەخش لە ناوەندە تەندروستیەکان خزمەتیان کردووە .
تەها محەمەد رونیشیکردەوە: “هەرکەسێک خۆی بەماف خوراو دەزانێت، بە مەرجێک فۆڕمی پڕکردبێتەوە و لە کاتی خۆیدا گەڕاندبێتیەوە دەست لیژنەی سەرپەرشتیار، ئەوا دەتوانێت داوا پێشکەشی لیژنەی سەرپەرشتیار بکات بۆ وردبینیکردن و لێکۆڵینەوە لە داواکەی”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



