ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانى كابینه‌كه‌ى كازمى ده‌درێت

دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AFP
ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدى ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌دات كه تا ئێستا به به‌تاڵى ماونه‌ته‌وه.
به‌پێى كارنامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه دوێنێ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاران كراوه، “كاتژمێر 1:00ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه، بڕگه‌ى یه‌كه‌مى دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كانى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ پۆستى وه‌زیرى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه تا ئێستا ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه، بڕگه‌ى دووه‌مى دانیشتنه‌كه‌ش ته‌رخانده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردنى راپۆرتى لیژنه‌ى كۆرۆنا و زانیارییه‌كان له‌باره‌ى دۆخى عێراق، له كۆتا بڕگه‌ى دانیشتنه‌كه‌شدا لیژنه‌ى دارایی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه داراییه ده‌كات كه رووبه‌ڕووى عێراق بووه‌ته‌وه”.
مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رۆژی 7 ئایار، 20 کاندیدى بۆ وەزارەتەکان خستە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، 15 له‌و كاندیدانه متمانه‌یان وه‌رگرت، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان و نه‌بوونى كاندید، کاندیدی حه‌وت وەزارەت لەوانەش: بازرگانی، کشتوکاڵ، رۆشنبیری، کۆچ و كۆچبه‌ران و داد نەیانتوانی متمانە بەدەستبهێنن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) ئه‌و كاندیدانه‌ى كه ئه‌مڕۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت بریتین له: فوئاد حسێن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، حاکم سالار بۆ پۆستی وەزیری داد، ئیحسان عەبدلجەبار بۆ پۆستی وەزیری نەوت، حەسەن کازم بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری، محەمەد کەریم بۆ پۆستی وەزیری کشتوکاڵ، عەلا جبوری بۆ پۆستی وەزیری بازرگانی و ئیڤان فائق بۆ پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران .
کابینەکەی مسته‌فا کازمی کە لە 22 وەزارەت پێکهاتووە، تەنیا خاوەن 15 وەزیرە و پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکان لەلایەن وەزیرەکانی دیکەوە بەڕێوەدبرێن و خودى سه‌رۆكوه‌زیران وەزارەتی دەرەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



