“پێشبینى دهكهین رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە پێنجوێن بۆ سەرو 100 كەس بەرز بێتهوه”

بازاڕى قهزاى پێنجوێن عەلى حەمە سەعید/ snn
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی لە قەزای پێنجوێن نوێترین زانیاری لەسەر رەوشی تەندروستی تووشبووانی كۆرۆنا و ژمارەی پشكنینەكان و رێژەی نوێی تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكرادەكات و ئاماژە بەوەدەكات: ئەمڕۆ ئەنجامی 300 پشكنین دەردەچێت و پێشبینی دەكەین ژمارەی توشبووان بۆ سەرو 100 كەس بەرز ببێتەوە”.
خالید عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی لە قەزای پێنجوێن بە (SNN)ی راگەیاند: “لە ئێستادا رەوشی تەندروستی لە قەزای پێنجوێن بەجۆرێك لە جۆرەكان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات، چونكە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تەنیا 5 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبووانیش بۆ 65 حاڵەت بەرز بووهتەوە”.
وتیشى: “ماوەی دوو رۆژە 300 پشكنین بۆ دانیشتووانی پێنجوێن و ئەو كەسانەی بەركەوتنیان هەبووە لەگەڵ تووشبووەكانی دیكەدا كراوه، بڕیارە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینەكان رابگەندرێن و پیشبینیش دەكەین لەكۆی ئەو 300 پشكنینە 35 بۆ 40 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماربكرێن چونكه بهشێك له گومانلێكراوهكان نیشانهیان ههیه، كۆی گشتی تووشبووانی پێنجوێنیش بۆ سەرو 100 كەس بەرزببێتەوە”.
سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستیی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا سەرجەم مزگەوتەكان و شوێنە گشتییەكان داخراون و بەجۆرێك لە جۆرەكان هاووڵاتییان بۆخۆیان ئەو هۆشیارییەیان بۆ دروستبووە كە خۆیان كەرەنتین بكەن و بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت نایەنە دەرەوە و ئەمەش جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە، چونكە هەتا زیاتر پابەندبین بە خۆپارێزی ئەوەندە نزیكین لە كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



