بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە هەزاران دۆنم گەنمی جوتیارانی شارەزوور سوتا

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاتر لە سێ كاتژمێرە ئاگرێكی بەرفراوان سنووری ناحییەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزووی گرتوەتەوە. تا ئێستاش نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت، بەوتەی بەرپرسانی ئاگركوژێنەوەی ناوچەكەش بەهەزاران دۆنم لە گەنمی جوتیاران و پوش و پاوان سوتاون.
حەمە ساڵح حەمە سەعید، لێپرسراوی بنكەی ئاگركوژێنەوەی ناحییەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆكارێكی نادیار ئاگرێكی بەهێز سنوری زەوییە كشتوكاڵییەكانی گوندەكانی قسرت و شەمەیی و زەویەكانی نەمەڵ لە نزیك كۆمەڵگای نەسر گرتوەتەوە تا ئێستاش تیمەكانمان بەردەوامن لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە و نەتوانراوە كۆنتڕۆڵبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەهۆی ئەو ئاگرەوە زەرەرو زیانێكی زۆر بە زەوییە كشتوكاڵییەكان گەیشتووە بە هەزاران دۆنم لە بەرهەمی گەنمی جوتیاران و پوش و پاوانی گوندنشیانی سنورەكە سوتاوە بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ زیانێك بە كارمەندەكانمان نەگەیشتووە لە كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا”.
ئەوەشی خستەڕوو: “پەیوندیمان بە بنكەی ئاگركوژێنەوەی سلێمانیەوە كردووە بۆ ئەوەی هاوكاریمان بكەن لە كوژاندنەوەی ئاگری زەوییەكانی نەمەڵ لە نزیك كۆمەڵگای نەسر، هاوكات داواش لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكاری تیمەكانمان بكەن بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرانەی كە لە سنورەكەدا دەكەوێتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



