كابینه‌كه‌ى كازمى ته‌واوبوو و ده‌ڵێت: ئێستا قۆناغى جێبه‌جێكردنى بهڵێنهكانه

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نوسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدى ته‌واوى ئه‌و وه‌زاره‌تانه درا كه له كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى به به‌تاڵى مابوونه‌وه و له‌دواى متمانه‌دان به ته‌واوى كابینهكهشى مسته‌فا كازمى په‌یامێكى پێشكه‌شكرد و وتى: ئێستا قۆناغى جێبه‌جێكردنى بهڵێنهكانه و ئیتر كاتى قسه نه‌ماوه.
هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر دواكه‌وت، به‌ڵام پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ته‌واوى ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ى كه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كاندیدى كردبوون بۆ پۆستى وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان توانییان متمانه‌ى په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنن كه بریتین له:
حاكم سالار، وه‌زیرى داد
فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه
ئیحسان شەمەری، وەزیری نەوت
محەممەد کەریم جاسم، وەزیری کشتوکاڵ
عەلا ئەحمەد حەسەن، وەزیری بازرگانی
حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار
ئیڤان فایه‌ق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران
له‌دواى متمانه‌دان به كاندیده‌كانى و ته‌واوبوونى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى په‌یامێكى پێشكه‌شكرد و وتى: “ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌م هانمده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى كابینه‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا كات كاتى جێبه‌جێكردنى بهڵێنهكانه نه‌وه‌ك قسه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سوپاسى په‌رله‌مانتارانى كرد بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ى.
کابینەکەی مسته‌فا کازمی کە لە 22 وەزارەت پێکهاتووە، پێش ئه‌وه‌ى متمانه بدرێت به كاندیده‌كانى تەنیا خاوەن 15 وەزیربوو پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکان لەلایەن وەزیرەکانی دیکەوە بەڕێوەدبران و خودى سه‌رۆكوه‌زیران وەزارەتی دەرەوەى بە وەکالەت بەڕێوەدەبرد.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق به ئاماده‌بوونى 247 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆن و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه، “له‌دواى ده‌نگدان به كانديدانى وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان كه بڕگه‌ى یه‌كه‌مبوو، بڕگه‌ى دووه‌مى دانیشتنه‌كه ته‌رخانده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردنى راپۆرتى لیژنه‌ى كۆرۆنا و زانیارییه‌كان له‌باره‌ى دۆخى عێراق، له كۆتا بڕگه‌ى دانیشتنه‌كه‌شدا لیژنه‌ى دارایی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه داراییه ده‌كات كه رووبه‌ڕووى عێراق بووه‌ته‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



