به‌وێنه: یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌یه‌وێت له ئاستى لاوان بگه‌ڕێته‌وه سه‌كۆى نازناوه‌كان

یانه‌ى سیروانى نوێ
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى تیپى لاوانییهوه پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز دروست بكات بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌كۆى نازناوه‌كان.
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سیروانى نوێ بڕیاریدا به ده‌ستكردنه‌وه به مه‌شقه‌كانى تیپى تۆپى پێى لاوانیان بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى به‌هێزتر ئاماده‌بێت بۆ خوله‌كانى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت پشت به یاریزانی لاو ببه‌ستن و پێیان بگه‌یه‌نن.
فه‌ره‌یدون ساڵح جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى سیروانى نوێ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” یانه‌كه‌مان له زۆربه‌ى چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له لاوانه‌وه ده‌ستپێكردووه و گرنگی زۆرمان به لاوان داوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زیاتر پشت به یاریزانى خۆمان ببه‌ستین و بانگێشتى تیپى یه‌كه‌میان بكه‌ین، جگه له تیپى تۆپى پێ یانه‌كه‌مان تیپى فوتساڵى كچان و گۆڕه‌پان و مه‌یدانمان هه‌یه له ئێستاشدا ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك یاریزانى لاوانیان بانگهێشتى تیپه‌كانیان كردووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه مه‌شقه‌كانیان وه‌ستاندووه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست پێبكه‌نه‌وه”.
له‌لاى خۆیه‌وه جه‌زا غه‌ریب راهێنه‌رى لاوانى سیروانى نوێ رایگه‌یاند:” وه‌ك پیشه‌ى ساڵانه‌ى یانه‌كه‌مان هه‌ستاین به دروست كردنى تیپى لاوانمان كه جگه له‌و یاریزانانه‌ى له تیپه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه بانگهێشتى ئه‌و یاریزانانه‌مان كردووه كه ته‌مه‌نیان بۆ لاوان ده‌گونجێت و توانا و ئاستى خۆیان پیشان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بۆ یانه‌كه‌مان یاری بكه‌ن، هه‌موو كات وتوومه ده‌بێت تیپى لاوان نه‌وه‌ستێت ته‌نانه‌ت دواى خوله‌كانیش له مه‌شقى خۆیان به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها داواش له یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ده‌كه‌م كه خولى لاوان ده‌كاته‌وه ته‌نها به‌یه‌ك قۆناغ نه‌بێت، به‌ڵكو به‌شێوازى خول و به دوو قۆناغ ئه‌نجامى بدات”.
به‌هجه‌ت سه‌باح یاریزانى پێشووى شێروانه و ئێستاى سیروانى نوێ وتی:” جیاواز له هه‌موو یانه‌كانى تر‌ى كوردستان یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌ستپێشخه‌رى ده‌كات بۆ گرنگیدان به‌ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان جێگه ده‌ستیان دیاره به تایبه‌تى ستافى راهێنه‌ران كه زۆر ماندوو ده‌بن له‌گه‌ڵمان، لهبەرئهوه هۆكارێكیترى یانه‌ى سیروانى نوێ كه به‌و شێوازى سه‌ركه‌وتوون له‌ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان به‌هۆى مهشقهكانیانه كه به شێوازێكى زانستى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن نه وه‌كو به شێوازێكى هه‌ڕه‌مه‌كى له‌لایه‌ن راهێنه‌رانه‌وه كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ئاسیایین ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ست بین به‌م یانه‌وه”.
جیاواز لهبەشێک لە یانه‌كانى تر‌ى كوردستان یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌یه‌وێت سود له یاریزانى لاو و گه‌نج ببینێت و له سه‌رجه‌م تیپهكانیدا پشتى پێ ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى دووركه‌وێته‌وه له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى سلێمانى و پشت به‌ستن به‌و یاریزانه لاوانه‌ى كه پێیان ده‌گه‌یه‌نێت.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



