فرۆشتنی خانووەكەی عومەری خاوەر، نیگەرانی كەسوكاری شەهیدانی لێدەكەوێتەوە

0
2207

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەو خانووەی كە لەساڵی 1988 لە كاتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا عومەری خاوەر لەبەردەمیدا شەهیدبوو دواتر بوویە سمبولێك بۆ شەهیدانی هەڵەبجە، لە ئێستا ئەوخانووە دانراوە بۆ فرۆشتن، ئەمەش نیگەرانی كەسوكاری شەهیدانی لێكەوتەوە و داوادەكرێت حكومەت ئەو خانووە بكڕێتە وە بیكاتە مۆزەخانەیەك.

لوقمان عەبدولقادر، سەركی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێك لەو شوێنە گرنگانەی كە دەكرێت وەك بەڵگەی گرنگ بۆ بە جینۆساید ناساندنی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەكار بهێندرێت ئەو خانووەیەكە عومەری خاوەر لەبەردەمیدا شەهید بووە، بوەتە سمبولێك بۆ سەرجەم شەهیدانی هەڵەبجە، بەڵام لە ئێستادا ئەو خانووە دانراوە بۆ فرۆشتن لەلایەن خاوەنەكەیەوە ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی ئێمە و كسوكاری شەهیدان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندین جار داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە ئەو خانووە بكڕنەوە و بیكە مۆزەخانە یاخود مۆنۆمێنتێك وەك بەڵگەیەكی زیندووی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە سودی لێوەربگیرێت، بەڵام كەس نەهاتووە بەدەم داواكارییەكەمانەوە، ئەمەش بووتە هۆی ئەوەی كە زۆربەی ئەو شوێن و جێگایانەی شاهێدی بەڵگەی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەن بەرەو لەناوچوون بڕۆن.

لای خۆیەوە كامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو، جێگەی نیگەرانی ئێمەشە كە ئەو جێگایەی عومەری خاوەری سەری لەسەر دادەنێت و دەبێتە سمبولێك بۆ شەهیدانی هەڵەبجە ئێستا بە پارە دەفرۆشرێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە خاوەنی ئەو موڵكە پەیوەندی بە ئێمەوە كرد كە دەیەوێت ئەو خانووە بفرۆشێت، ئێمەش نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی كاروباری شەهیدانكرووە بۆ ئەوەی لانی كەم ئەو موڵكە بكڕێتەوە و قبتوانین بەدیزاینێكی جوان كە شایستەی ئەو شەهیدەبێت بیكەینە مۆنۆمینتێكی بچووك بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this