هەولێر.. شەڕی نێوان زاوایەک و خەزووری کوژرانی پۆلیسێکی لێکەوتەوە

هەولێر | فۆتۆ؛ سایتی وەزارەتی شارەوانی
SNN- هەولێر
ئەمشەو شەممە 6ی حوزەیران لەشەڕی نێوان دوو کەسدا کە زاوا و خەزووری یەکترن، پۆلیسێک کوژرا و کەسێکی تریش برندار بوو.
شاهیدحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە SNNی راگەیاند: “لە ناحیەی دارەتووی نزیک شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان زاوایەک و خەزووریدا روویداوە”.
وتیشی: “لەکاتی شەڕەکە کە لەشەقامێکی گشتی روویداوە، پۆلیسێک لەگەڵ خێزانەکەی بەوێدا تێپەڕیوە و گولـلەیەکی بەرکەوتووە و لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە پۆلیسەکە گیانی لەدەستداوە کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێمە و ناوی (سەنگەر)ە.
ئاماژەی بەوەشکرد: “کەسێکی تریش لە ماڵی خەزووری زاواکە بریندار بووە و پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی رووداوەکەو دواتر دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



