
SNN
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە تەندروستی، ئابوری، سیاسیی، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکانیدا، پشتیوانی لە عێراق دەکەین.
جینین هێنیس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “دەستخۆشی لە تەواوبوونی کابینەی مستەفا كازمی دەکەین و پشتگیری خۆشمان بۆ عێراق دوپاتدەکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپاس بۆ پەرلەمان كە دوبارە متمانەی بەحكومەتەكەیان بەخشییەوە، “ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان، وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق، بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین”
پەرلەمانی عێراق دوێنێ بە ئامادەبونی 247 ئەندام کۆبووەوە و دەنگی لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ دا، لە کۆبونەوەکەدا حاکم سالار عەبدولستار وەک وەزیری داد و فوئاد حسێن وەک وەزیری دەرەوە و ئیحسان عەبدولجەبار وەکو وەزیری نەوت، عەلائ ئەحمەد حەسەن وەکو بازرگانی، ئیڤان فایەق وەک وەزیری کۆچ، عەلی محەمەد کەریم بۆ وەزیری کشتوکاڵ و عەلی نازمیش وەکو وەزیری رۆشنبیری هەڵبژێردران.
دوای کۆبونەوەکەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ کە پێکهاتوە لە سەرۆک وەزیران و 22 وەزارەت هەنگاوێکی دیکەی پشتیوانیکردنە لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



