رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: عێراقییەکان باوەڕیان بەکۆرۆنا نییە

لۆگۆی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی
SNN–
نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێراق دەڵێت: “زۆرێک لەهاوڵاتیانی عێراق باوەڕیان بە کۆرۆنا نییە تەنانەت نکۆڵی لەبوونی ڤایرۆسەکەش دەکەن، بۆیە ژمارەکە لەهەڵکشاندایە لەو وڵاتە”.
ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری WHO بەئاژانسی هەواڵی روسیای وتووە “لەناوەڕاستی مانگی رەمەزانەوە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لەعێراق شل بۆوە و دەوڵەتیش وەک پێویست کاری خۆی نەکرد”.
دەشڵێت: “راستە هاتوچۆ بۆ ناو شارەکان قەدەغەیە، بەڵام لەناو شارەکان ئاساییە کە ئەوە کارێکی هەڵەیە”.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی تەندروستیی جیهانی “زۆربەی خەڵک لەعێراق و هەرێمی کوردستانیش باوەڕیان نییە بەڤایرۆسەکە و هەندێکیان نکۆڵیی لەبوونیشی دەکەن”.
وتیشی: “پڕوپاگەندەکان لەبارەی ڤایرۆسەکە و بەکەم سەیرکردنی دۆخەکە وڵاتی بەم ئاقارەیا بردووە”.
نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێراق دەڵێت: “رێژەی مردن لەعێراق 3٪ دابەزیوە و لەئێستادا بەهەرێمی کوردستانەوە 22 تاقیگەی پشکنینی کۆرۆنا هەیە”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



