
مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی لە قەزای پێنجوین داوا دەکات بۆ ماوەی هەفتەیەک مەرزی باشماخ دابخرێت، لەپێناو پاراستنی تەندروستی ناوچە سنوورییەکان.
د.خالید عەبدوڵا، بەڕێوەبەری كەرتی تەندروستی پێنجوێن بەSNNی هۆكارێكی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی توشبووانی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن بەهۆی هاتوچۆكردنی بازرگانان و شۆفێرانی بارهەڵگرە ئێرانییەكانەوەیە، بۆیە داخستنی مەرزی باشماخ لە ماوەی ڕابردوودا بۆ 72كاتژمێر كاریگەری باشی هەبوو بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و هێوركردنەوەی دۆخی تەندروستی لە سنورەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕێگەی خۆمانەوە داوامان لە وەزیری تەندروستی كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە وەزیری تەندروستی بۆ ئەو مەبەستە قسە لەگەڵ وەزیری دارایی بكات و ئێمەش بتوانین بە باشی بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەین.
سەرپەرشتیاری كەرتی تەنروستی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو: “تا ئێستا نزیكەی 70 كەس لە سنورەكەدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سەرجەمیشان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی، داواش لە هاوڵاتیان دەكەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن بۆ ئەوەی فشارەكانی سەر ئێمەش كەم ببنەوە بتوانین بە باشی چاودێری توشبووانی كۆرۆنا بكەین”.
ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە چەند هەفتەی رابردوودا زیادی کردووە، بە گویرەی دوایین ئامارەکان لە ئێستادا کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 21 حاڵەت بەرزبووەتەوە، ژمارەی تووشبووانیش تا ئێستا هەزار و 89 حاڵەتە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


