
نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنیڕی SNN، چوار کەسەکە دوو پیاو و دوو ژنن، لەکاتی مانەوەیاندا لە نەخۆشخانە گرفتی تەنگەنەفەستییان هەبووە، سەرچاوەیەکی تەندروستیش رایگەیاندووە: لە ئێستادا 20 نەخۆشی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێش تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی، کە پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ بوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لە ئێستادا کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 24 حاڵەت بەرزبووەتەوە، ژمارەی تووشبووانیش بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا هەزار و 196 حاڵەت بووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



