گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 7/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
2773
رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

 

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە 7/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

 

سپۆرت:

 

  • لە کۆتایدا یانەی بەرشەلۆنە لە ماڵەکەی خۆیانداو دەگەڕێنەوە بۆ یاریگای کامپ نۆ.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لە یاریگای کامپ نۆ راهێنان دەکات، ئەمەش پێش هەفتەیەک لە دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا.
  • سوارێز گلۆپی سەوزی لە لایەن پزیشکەکانەوە بۆ هەڵکراو میسی لە دۆخێکی باشدایە.
  • – ئۆرۆگواییەکە بە تەواویی ئامادەیە بۆ گەڕانەوە، میسیش پێشتر لە یاریگای کامپ نو دەردەکەوێت و نزیکە لە یاری مایۆرۆکا یاری بکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری گواستنەوەی نەیمار نابێت.
  • لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونخ 4-2 لە لیڤەرکوزن دەباتەوەو نزیک دەبێتەوە لە نازناوەکەو لیڤاندۆڤسکی بەردەوامە لە گۆڵکردن.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • میسی دەگەڕێتەوە بۆ کامپ نۆ.
  • یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ میسی دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای کامپ نۆ، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە پەرۆشە بۆ یاریکردن لەم یاریگایە.
  • دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا سوارێز گلۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا لە لایەن پزیشکەکانەوەو ئامادەیە بۆ یاری مایۆرکا.
  • بایرن میونخ 4-2 لە لیڤەرکوزن دەباتەوەو نزیکە پارێزگاری لە نازناوەکە بکات.
  • گرێبەستی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ کاماڤینگای یاریزانی فەرەنسی یانەی رین 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تر وەکو گۆڕانکاری.

 

مارکا:

 

  • هازارد ئامادەیە بۆ درەوشانەوە.
  • یاریزانە بەلجیکیەکە هاوڕێکانی سەرسامکردووە بە ئاستە بەرزەکەی و لەوکاتەوە خولەکە راگیراوە دەدرەوشێتەوە.
  • یاریزانەکان هەڵسەنگاندنیان لە یاریگای دووەمی یانەکە کە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیفانۆیە بۆ کرا کە گاریس بەیڵ نەیتوانی بەهۆی ئازاری ماسولکەوە ئامادە بێت.

ئاس:

  • دەستیپێکرد.
  • هازارد ژوری جلگۆڕینی یانەکەی دەهەژێنێت بە توانا بەرزەکەی لە راهێنانەکان و یانەکە هیوای هەیە ئەو یەکلاکەرەوە بێت هاوشێوەی یانەی چێڵسی.
  • یەکەم راهێنان لە یاریگای دی ستیفانۆ کراو تەرکیزی یانەکە لەسەر یاری ئیبارەو یاریگای بێڕنابیۆش ئامادەکاری زوو گەڕانەوە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات.

 

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this