
SNN
فوئاد حەمەخان کارگێڕی مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵی یەکێتی ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ 7ی ئایار هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو کارگێڕەی مەڵبەندەکەیانی بڵاوکردەوە و راشیگەیاند: “بەناوی رێبوار جاف بەرپرسیاری مەڵبەند و سەرجەم هەڤاڵان و کادر و دۆست و لایەنگرانی یەکێتییەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین و داواکارین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات”.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار کەس لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان ئەو بەرپرسەی یەکێتی بوو، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 24 حاڵەت.
لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، بەرپرسانی تەندروستیش هۆکارەکەی بۆ پابەند نەبوونی بەشێک لە هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان دەگەڕێننەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



