
شاری سلێمانی
SNN
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا تا هەفتەیەکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا بەردەوامبێت، سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنیشی بۆ هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان خستەکار.
لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی راگرتنی هاتوچۆی ئوتومبیل لەنێوان پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان لە کاتژمێر 12ی شەوی 7ی حوزەیران تا 12ی شەوی 15 ی حوزەیران.
هاوکات بڕیاریشیداوە لە 12ی شەو تا شەشی بەیانی گشت ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە رێگەپێدراون دابخرێن.
خاڵێکی دیکەی بڕیارەکە تایبەتە بە رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی نێوان پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان کە هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەوە داوای بکەن، بەڵام دەڵێت: “پێویستە لە حاڵەتی زۆر پێویستدا داوای رێگەپێدان بکەن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: هاتووجۆکردنی پەرلەمانتاران و دیبلۆماتکاران رێگەپێدراوە بە مەرجێک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، داواشدەکات ئاسانکاری بۆ رێکخراوە مرۆییەکان و کاری کۆمپانیاکانی گواستنەوە و نەوت بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر، سامی جەلال، بەڕێوەبەری دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە ٍSNNی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی تر رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەکرێتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ داوای رێگەپێدان بکەن”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



