
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا، نەخۆشخانەی گشتی کەلار نزیکە توانای لەخۆگرتنی نەخۆشی کۆرۆنای نەمێنێت.
هاوار وشیار به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار كه تایبه‌ت كراوه به كۆرۆنا به snnى راگه‌یاند: تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 7ى حوزه‌یرانى 2020 له سنوورى گه‌رمیان 44 تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و له ئێستادا ته‌نها جێگه‌ى شه‌ش تووشبووی دیکە ماوه‌ته‌وه.
وتیشى: “پزیشكێكیان له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له شارى كه‌لار تووشى ڤایرۆسه‌كه بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى له چه‌ند ڕۆژى رابردوو سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنیان كردووه به‌ركه‌وتنیان له گه‌ڵ ئه‌و پزیشكه هه‌بووه با سه‌ردانى نه‌خۆشخانه بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى پشكنین”.
د. هاوار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون له ده‌وروبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه كۆده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ش جێگه‌ى مه‌ترسییه و داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ین بچنه‌وه ماڵه‌كانیان چونكه دانیشتنیان له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا خراپه.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له سنوورى گه‌رمیان سه‌رهه‌ڵدان و زیادبوونى ڕێژه‌ى كۆرۆنا له دوو خێزانه‌وه دروست بوون كه ئه‌و دوو خێزانه خزمى یه‌كترن له ڕۆژانى جه‌ژن له شارى به‌غداوه میوانیان هاتووه و میوانه‌كه‌یان هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بووه. به پێى ئاماره‌كانیش ته‌نها له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو له گه‌رمیان 20 كه‌سى تر تووشى كۆرۆنا بوون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



