
کاتانیچ
حسین کەرکوکی-SNN Sport
ستریچكۆ كاتانیچی سلۆڤینی و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق جه‌ختی له سه‌ر گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانان كردەوە بۆ ئه‌نجامدانی یاری ركابه‌ری فه‌رمی ، به‌تایبه‌تی پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق .
ئه‌یاد بنیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یەكیدا کە یه‌كێتی تۆپی پێ بڵاویكرده‌وه وتی:” په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی راهێنه‌ر كاتانیچی كۆكرده‌وه بۆ قسه‌كردن له سه‌ر داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئێستا به هۆی ڤایرۆسی كورۆناوه” .
ئاشكرایكرد كه كاتانیچ پێشوازییه‌كی گەوره‌ی كرد به بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتییه‌كی چالاکكردن كه به‌شداری دەكات له ئاماده‌كاریه‌كی راسته‌قینه بۆ یانه‌كان و هه‌روه‌ها یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به شێوه‌یه‌كی باش بۆ شایسته‌كانی داهاتوو ، به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانان سوود ده‌بینن له‌م پاڵه‌وانێتییه پاش دابڕانێك بۆ ماوه‌ی پێنج مانگی ته‌واو له ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێ”.
روونیكرده‌وه ” راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پرۆگرامی تایبه‌تی فه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژارده‌كه بۆ پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا و مۆندیال “.
هەروەها کاتانیچ داوا دەکات بە سوود وه‌رگرتن له رۆژانی فیفا بۆ ئه‌نجامدانی یارییه دۆستانه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی یاریزانان بۆ كه‌شێكی وه‌ها پێش یەکەمی یاری فه‌رمی له به‌رامبه‌ر هۆنگ كۆنگ له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا”.
بینان ئاره‌زووی كاتانیچی ئاشكراكرد به ئاماده‌بوون بۆ عێراق له نزیكترین واده‌ی گونجاو هه‌ر كاتێک جوڵه‌ی گه‌شتی نێوان وڵاتان گه‌ڕایه‌وه و له هه‌مان كاتدا ئاشكرایكرد كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌یه له ئێستادا ئه‌مه‌ش بۆ به ئاگابوون له سه‌ر راهێنانه‌كانیان و به‌دواداچوونی یارییه فه‌رمییه‌كانیان سه‌باره‌ت به یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



