
نەخۆشخانەی کۆرۆنا لەسلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاشكرایكرد ئەمڕۆ یەكێك لەو توشبووانەی كۆرۆنا كە پێشتر ڕاگەیەندرابوو بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە كۆچی دواییكرد، كارمەندی خانەنشینکراوی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناحیەی ناڵپارێزە.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەكێك لەو تووشبووانەی قەزای پێنجوێن لە نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد، ئەمەش بووە یەكەم كەس كە بەهۆی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە قەزای پێنجوێن گیان لەدەستبدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسەی گیانی لەدەستاوە، ناوی (جەلیل عەلی)یە كارمەندی خانەنشینی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن بووە و دانیشتووی گەڕەكی (كانی مینا)ی پێنجوێنە كە ئەو گەڕەكە زۆرترین توشبوونی بە كۆرۆنا تیادا تۆماركراوە.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن 70 كەسی تێپەڕاندووە و بە وتەی پزیشكەكان باری تەندروستی ژمارەیەكیان باش نییە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



