“كۆرۆنا له سلێمانى زه‌نگى مه‌ترسى لێدا و پێشبینى ده‌كه‌ین رێژه‌ى مردن زیاتر هه‌ڵبكشێت”

تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌رپرسى نوسینگه‌ى سلێمانى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌م قۆناغه‌دا راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ سوودى نیه، چونكه ڤایرۆسه‌كه ئێستا له هه‌موو شوێنێك هه‌یه ده‌شڵێت: “ته‌نیا ده‌بێت تاكپارێزى په‌یڕه‌و بكرێت و دوور بكه‌نه‌وه له قه‌ره‌باڵه‌غى”.
نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن، به‌رپرسى نوسینگه‌ى سلێمانى رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى (WHO) به (SNN)ى راگه‌یاند: “كۆرۆنا ئه‌مڕۆ زه‌نگى مه‌ترسى لێدا به‌وه‌ى چه‌ند حاڵه‌تێك له یه‌ك كاتدا گیانیان له‌ده‌ستدا، ئێستا ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان بوونى هه‌یه و مهترسیيهكه تاوه‌كو دێت زیاتر ده‌بێت رۆژانى ئاینده ئاماره‌كان زیاتر هه‌ڵده‌كشێن”.
وتیشى: “پێشبینى ده‌كه‌ین جگه له تووشبوون رێژه‌ى مردنیش له رۆژانى ئاینده‌دا زیاتر هه‌ڵبكشێت به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نیان زۆره و نه‌خۆشى دیكه‌شییان له‌گه‌ڵدایه، وه‌ك ره‌بوو و شه‌كره و فشارى خوێن كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ئاساى و گه‌نج یه‌كجار مه‌ترسى له‌سه‌ر بێت ئه‌وا بێگومان ئه‌وانه به‌چه‌ند جارێك زیاتر ژیانیان له مه‌ترسیدایه”.
به‌رپرسى نوسینگه‌ى سلێمانى رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى (WHO) روونیشى كرده‌وه: “چاره‌سه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌یه خه‌ڵك خۆى بپارێزێت و دووربكه‌وێته‌وه له قه‌ره‌باڵغى و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنێت، بۆ كارێكى زۆر گرنگ نه‌بێت نه‌یه‌نه‌ده‌ره‌وه، چونكه ئیتر كۆرۆنا شوێنى خۆى كردووه‌ته‌وه و زه‌نگى مه‌ترسى لێدا”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم تا ئێستادا هه‌زار و 222 كه‌س له هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوون، 24 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 448 تووشبوو چاکبووەتەوە، له‌ئێستادا 750 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
هاوكات به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، “ته‌نیا له پارێزگاى سلێمانى 67 تووشبووى نوێى كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، هاوكات له كاتژمێر 8:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆوه تا ئێستا شه‌ش كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



