
رێکخراوی-ئۆپیک
SNN
وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک کە لەلایەن سعودیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەی سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت، دوێنی شەممە 6ی حوزەیران، کۆبوونەوە و بڕیاریاندا درێژە بەبڕیاری پێشوویان بدەن کە تایبەت بوو بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان بەرەبەرە رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ ئاسان دەکەن، کە ناچاربوون بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندی پەتای کۆرۆنا پەیڕەوی بکەن، جوڵە دەکەوێتەوە بازاڕ، بەم ھەنگاوەش نرخی نەوت بۆ سەرووی 40 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەتەوە.
وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەکە داوایان کرد: ھەریەک لە عێراق و نایجیریا کە مانگی پێنج و شەشی ئەمساڵ پابەند بە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەبوون، بۆ سێ مانگی داهاتوو، زیاتر لە وڵاتانی دیکە بەرھەمھێنانی نەوتی خۆیان کەمبکەنەوە.
سعودیە، رووسیا و وڵاتانی دیکەی بەرھەمێنەری نەوت لە کۆبوونەوەکە رێککەوتن تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە لە کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بەردەوامبن، بەپێی رێککەوتنەکەشیان هەموو وڵاتەکان رۆژانە تێکڕای نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت کەمدەکەنەوە، ئامانج لەو بڕیارەش بەرزکردنەوەی نرخی نەوتە بۆ سەرووی 50 دۆلاری ئەمریکی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



