
سوپا لەنێو شارەکانی ئەمریکا
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانی کرد کە سوپا و پاسەوانی نیشتمانی لە شارەکاندا بکشێنەوە، بەهۆی ئەو گرژی و خۆپیشاندانەنەی دوای کوشتنی جۆرج فلۆید رویدا.
لە تویتێکدا ترەمپ دەڵێت” فەرمان بە سوپا کراوە لە واشنتۆنی پایتەخت بکشێتەوە بەهۆی ئەوەی کە دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە”.
ماوەی هەفتەیەک دەبێت لە بەشێکی زۆری شارەکانی ئەمریکادا خۆپیشاندان و ناڕەزایی و توندوو تیژی لەنێو شارەکاندا روویدا بەتایبەت لە واشنتۆنی پایتەخت، بۆیە داواکرا کە سوپا بێتە نێو شارەکان بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکاتەوە.
جۆرج فلۆید هاووڵاتییەکی ئەمریکیبوو کە بە هەڵە لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە کوژرا، دوای کوژرانی چەندین خۆپشاندان ئەنجامدرا، کە گوزارشتبوون لە رەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و نەهێڵانی توندووتیژی، بەڵام لە بەشێک لە شارەکانی ئەمریکا ئەم دۆخە بۆ گرژی و ئاڵۆزی و تاڵانی گۆڕا، ناچار سوپا هاتە ناوەوە نۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



