
هەولێر
SNN
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر 151 شوێن دادەخات بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات پابەندبن.
دهقی راگهیهندراوهكهی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر:
لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنووری پارێزگای هەولێر (151) شوێن داخران.
داواکارین لە سەرجەم دوکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، پابەندبن بە رینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکێش و دەمامك ببەستن، بۆ ئهوهی لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و داخستنی شوێنەکانیان نەبنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
7/6/2020
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



