هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرادەکرێت

سوریا بەرزترین رێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا لەڕۆژێکدا تۆمار دەکات
SNN
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت: “هاووڵاتیان نکوڵی لە بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن”
ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، یەکەم هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە عێراق پابەندنەبوونی هاوڵاتیانە بە رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێنەکردنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتییە بەشێوەیەکی کرداری لەلایەن حکومەتەوە.
باسی لەوەشکرد، هۆکاری دووەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەگەرچی شارەکان لەگەل یەکتری دابڕاون بەڵام هاووڵاتیان لەناو شارەکاندا ژیانی ئاسایی خۆیان دەژین و بەردەوامن لە سەردانیکردنی یەکتر و تێکەڵاوبوون.
وتوشیەتی، “هۆکاری سێیەم تا ئێستاش هەندێک لە هاوڵاتیان بڕواناکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە و نکۆڵی لێ دەکەن.”
تا ئێستا لە عێراق 12 هەزار و 366 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 36 کەس گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


