
سەنتەری کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاند،تووشبوویەکی کۆرۆنای کە خەڵکی قەزای سەیدسادقە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا، تووشبووەکە پیاوە و تەمەنی 62 ساڵە.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: تووشبووەکە پیاوێكی تەمەن 62 ساڵە بە ناوی ( ئەحمەد محەمەد موراد) و ماوەی سێ ڕۆژبوو لە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی خرابوویە ژێر چاودێرییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: “هەر ئەمڕۆ تیمێكی تایبەتی خۆمان ناردوتە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا بۆ ئەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییە وەربگرنەوە و لێرە هەمان ئەو تیمە تایبەتە بە ئەنجامدانی ڕێكارە تەندروستییەكان تەرمەكەی بەخاك بسپێرین”.
قایمقامی قەزای سەیدساق ئەوەشی وت: لە ئێستادا دوو توشبووی دیكەی قەزای سەیدساق لە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی لەژێر چاودێریدان بەڵام ئەوان باری تەندروستیان جێگیرە.
گیان لەدەستدانی ئەو تووشبووەی خەڵکی سەیدسادق لە كاتێكدایە كە دوێنێش تووشبوویەکی دیكەی خەڵکی قەزای پێنجوێن بەهەمان هۆكار گیانی لەدەستدا.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



