ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت

0
185
جەژنی قوربان

SNN

لیژنەی بینینی مانگ لە سعوودیە ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ دەکات بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی زولحیجە و جەژنی قوربان، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک لە ڕۆژانی 26 یان 27ـی ئایار بێت.

چاودێریکردنی مانگ لە سعوودیە
ئەمڕۆ لیژنەى بینینى مانگ لە وڵاتى سعوودیە چاودێرى مانگ دەکات. بەوپێیەی بەگوێرەى ڕۆژمێرى کۆچى ئەمڕۆ 29ـی مانگى زولقەعدەیە، لە ئەگەری بینینی مانگدا یەکەم ڕۆژى مانگی زولحیجە دیاری دەکرێت و بەوەش وادەی جەژنی قوربان یەکلا دەبێتەوە.

ئەگەرەکانی دیاریکردنی ڕۆژی جەژن
ئەگەر ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ ببینرێت، سبەی یەکشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژى مانگى زولحیجە و ڕۆژى 26ـی ئایار کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو، دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان. بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ئەوا سبەی تەواوکەری مانگی زولقەعدە دەبێت و ڕۆژی 18ـی ئایار دەبێتە یەکەم ڕۆژی زولحیجە، بەوەش ڕۆژی 27ـی ئایار دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن.

تایبەتمەندیی دیاریکردنی جەژنی قوربان
دیاریکردنى جەژنى قوربان جیاوازە لە جەژنى ڕەمەزان؛ لە کاتێکدا بۆ جەژنى ڕەمەزان زۆربەى وڵاتانى جیهانی ئیسلامى بە جیا چاودێریى مانگ دەکەن، بەڵام بۆ جەژنى قوربان تەنیا پشت بە سعوودیە دەبەسرێت. هۆکاری ئەمەش بۆ وەرزى حەج دەگەڕێتەوە، چونکە پێویستە ڕۆژی عەرەفە و جەژن لە هەموو جیهان بە یەک وادە بێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this