عەباس عێراقچی: ئێران توانی بیسەلمێنێـت کـە هێزێکی کاریگەرە لــە ناوچەکەدا

عەباس عێراقچی
SNN-
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، کە ئێران توانیویەتی وەک هێزێکی کارا و یاریزانێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا خۆی بسەلمێنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، کە جەنگی دوایی خاڵێکی وەرچەرخان بوو کە پێگەی وڵاتەکەی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەرزکردەوە.
جەختیشیکردەوە کە ئێران توانای خۆی بۆ روبەڕووبوونەوەی گەورەترین هێزەکان سەلماند، ووڵاتانی گرووپی “بریکس” (BRICS) دوای شکستی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا، ئێستا بە چاوێکی جیاوازەوە سەیری ئێران دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو وڵاتان دان بەوەدا دەنێن کە ئێران لە جەنگەکەدا سەرکەوتوو بوو و توانی ئیرادەی خۆی بسەپێنێت و ئامانجەکانی دوژمنانی پووچەڵ بکاتەوە.
لەمیانی قسەکانیدا عێراقچی بە توندی باسی لە هەڵوێستی ئیمارات کرد و وتی: ئیمارات لە جەنگەکەدا لەپاڵ ئەمریکا و ئیسرائیل وەستاوە، زانیاری ورد و بەڵگەی روونمان لەبەردەستە کە ئەوە دەسەلمێنن، وئێران تەنها ئەو ئامانجە ئەمریکییانەی پێکاوە کە لە خاکی ئیماراتدا بوون.
ئاشکراشیکرد، نەماندەویست ئەم بابەتانە بخەینە روو لەپێناو پاراستنی یەکڕیزی گرووپی “بریکس”، بەڵام بەهۆی ئەوەی نوێنەری ئیمارات باسی کرد، ئێمەش ناچار بووین راستییەکان ئاشکرا بکەین. وئامۆژگاری ئیماراتمان کردووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن ئاسایشی بۆ دابین بکەن؛ باشترە ئیمارات سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران بگۆڕێت، چونکە ئێمە دوو دراوسێین و مێژوو و داهاتوویەکمان پێکەوە بەستراوەتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، ئاسایش دەبێت لە رێگەی هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە بەدەست بهێنرێت، نەک بە پشت بەستن بە هێزە بیانییەکان.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
5 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
6 hours لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
5 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
6 hours لهمهوپێش



