
مووچە
SNN
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، مووچەی مانگی نیسانی ساڵی 2026ـی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دێت و ئەو وەزارەت و شوێنانەی ماون مووچەکانیان وەردەگرن.
بەگوێرەی خشتەی مووچە کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، هەریەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، دەڤەری 1 و دەڤەری 2، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن وەردەگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە، 14ـی ئایار، دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەستیپێکرد و لەماوەی چوار ڕۆژدا کۆتاییهات.
هاوکات عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرای کرد کە سەرجەم رێکارەکان بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست تەواو کراون و سبەینێ یەکشەممە 17ی ئایار، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەستپێدەکات.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
47 mins لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
2 hours لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
4 hours لهمهوپێش -
دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
47 mins لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
2 hours لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
4 hours لهمهوپێش



