دەرئەنجامەکانی شەڕی ئێران و ئەمریکا ئەم زیانانەی هەبووە

0
77

SNN

رۆژنامەی “نیۆرك تایمز” لەبارەی دەرەنجامەكانی شەڕی ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە راپۆرتێكدا دەڵێت، شەڕی ئێران نزیکەی 15 هەفتەی خایاند (28ی شوبات – حوزەیرانی 2026) پێش ئەوەی رێککەوتنێکی سەرەتایی ئاشتی ئەنجام بدرێت، ئەو ململانێیە زیانێکی بەرچاوی مرۆیی و ئابوری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا لێکەوتەوە.

قوربانییەکان: نزیکەی 3500 كەس لە ئێران، 26 ئیسرائیلی، 3700  لوبنانی و 13 سەربازی ئەمریکی کوژران، هەزارانی تریش بریندار بوون.

تێچووی ئەمریکا: تێچووی شەڕەكە لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان بە 132 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، كە خەرجییە سەربازییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاریگەرییە ئابوورییە فراوانەكانی دەگرێتەوە.

نرخی وزە: نرخی بەنزین لە نزیکەی 2.98 دۆلارەوە بۆ 4.00 دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک بەرزبووەوە، ئەمەش بە تێکڕای مامناوەند 460 دۆلار زیاتر لە سەر خێزانە ئەمریکییەکان كەوتووە.

زیانەکانی ژێرخانی ئابووری: سەدان قوتابخانە و دامەزراوەی چاودێری تەندروستی ئێران زیانیان بەرکەوتووە یان وێرانبوون، هەروەك بنکە و سامانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا زیانیان بەرکەوتووە.

کاریگەرییە جیهانییەکان: ئاڵۆزییەكان لە گەرووی هورمز بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سەمادو پێداویستی و خۆراک لە سەرانسەری جیهاندا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this