
بانکی ناوەندی عێراق
SNN
بانكی ناوەندیی عێراق دڵنیای دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت مووچە بە تەواوەتی دابینكراوە، دەشڵێت دەستكاری نرخی دۆلار و دینار ناكرێ
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن كۆبووەوە چەند پرسێكی گرنگی دارایی تاوتوێكراو، پارێزگاری بانكی ناوەندی رایگەیاند، دەستكاری نرخی دۆلار و دینار ناكرێ و هەروەها مووچەی مووچەخۆران دابین كراوە؛ دڵنیاییشدا لەوەی رەوشی ئابوری وڵاتەكەیان سەقامگیرەوە لە ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتدایە، وتیشی ئەو رێكارانەی لە مانگەكانی رابردوودا لە لایەن بانكەكەیانەوە گیراونەتەبەر، بوونەتەهۆی كەمكردنەوەی ناجێگیری و زیادكردنی متمانە بە سیستمی دارایی.
وتیشی بانكەكەیان زۆر بێلایانە مامەڵە لە گەڵ بودجەی گشتیدا دەكات،هەوڵیداوە چاكسازیی پێویست لە سیستەمی بانكیدا بكات.
ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتر چەند لێپرسراوێكی عێراق رایانگەیاندبووە عێراق رووبەروی كەمبونەوەی پارەی نەختینەبووەتەوە بەهۆی فرۆشتنی كەمی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتەكەی.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



