سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار

0
3

SNN-

خۆران تەحسین ڕەحمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بە ئامادەبوونی سەرجەم نوێنەرایەتییەکانی ناو شار، قەزا و ناحیەکان، بڕیاردرا بە پێکردنەوەی سەرجەم مۆلیدەکان لە تەواوی سنوورەکەدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو موەلیدانەی کە 300 کاتژمێر کارەبایان بە هاووڵاتییان داوە و هیچ قەرزێکی هاووڵاتییانیان لەلایە نییە، لە بەرامبەر پێکردنەوەی مۆلیدەکان بۆ 100 کاتژمێری تر، بڕی 5 هەزار و 750 دینار بۆ یەک ئەمپێر کۆدەکەنەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕوونیشیکردەوە، ئەو خاوەن موەلیدانەی کە قەرزی هاووڵاتییانیان لایە، بەردەوام دەبن لە کارپێکردنی مۆلیدەکانیان تا ئەو کاتەی قەرزەکەیان پاکتاو دەکەن، دواتریش لەلایەن ئەنجومەنەوە بۆ چۆنیەتیی کۆکردنەوەی پارە ئاگادار دەکرێنەوە.

هاوکات داوای لەو خاوەن موەلیدانە کرد کە کاتژمێری کارکردنیان تەواو بووە، بەیانی سەردانی ئەنجومەن بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست سەبارەت بە کۆکردنەوەی پارەی مانگانە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this